• وەرگرتنی فەیل ئاڕ-پی تاکو ستافى لێ بێت وەردەگیرێت
• پێویستە هەموو کاتێک ریکۆردت پێ بێت بۆ فەیل-ئاڕ-پى بەبێ ریکۆرد ڕیپۆرت مەکە
• ستاف هەر بڕیارێک بدات،کۆتاییە هیچ گفتوگۆیەکی تر هەڵناگرێت
• بۆ هەر بابەتێکی تر پەیوەندیدار بە سێرڤەر وەکو (چیت،گلیچ،باند) ٢٤ کاتژمێر ڕیپۆرت کراوەیە
• هەمیشە ڕێز لە یاریزانانی تر و ئەندامانی ستاف بگرن.
• هەر قسەیەکی ڕقاوی، ڕەگەزپەرستی، یان هەراسانکردن سزای توندی لەسەرە.
• ڕەفتاری ناشرین یان ترۆلکردن بە توندی قەدەغەیە.
• بەکارهێنانى چیت، هاککردن، یان بەکارهێنانی هەر شتێک بۆ تێکدانی سێرڤەر بەهیچ شێوەیەک لێخۆش بوونی نییە بۆ ئاگاداریتان بە وردی ئیشی لێکراوە دواتر خۆت بەرپرسی.
• کێشە و گرفتەکان، وەک گلیچ و سپاون کردن بەهەل وەرمەگرە بۆ سوودی خۆت، ڕاستەوخۆ ڕیپۆرت ئەدمین بکە بۆ ئاگاداریت (بان) لەسەرە
• قەدەغەیە زانیارى بدەى لە دەرەوەى سێرڤەر وەک بەکارهێنانى دیسکۆرد بۆ باک ئاپ و کال ئاوت .
• زانیارییەکانی دەرەوەی کارێکتەر (OOC) لە ناو کارێکتەر (IC) بەکارمەهێنە.
• دوور بکەوەرەوە لە باسکردنی ڕووداوەکانی IC لە چاتی OOC .
• بە زۆرە ملێ کردارەکان بەسەر یاریزانێکی تردا مەسەپێنە بەبێ ئەوەی دەرفەتی وەڵامدانەوەیان پێ بدەیت.
• دوور بکەوەرەوە لە سیناریۆی ناڕاستەقینە یان کردەوەی سەروو مرۆیی.
1. ترس لە ڕۆڵگێراندا (FRP)
• ترسی واقیعی نیشان بدە کاتێک ژیانی کارەکتەرەکەت لە مەترسیدایە.
• لە دۆخە مەترسیدارەکاندا بە بێباکی مامەڵە مەکە.
2. چوونە ناو شەڕ Combat Logging
• لە کاتی ڕۆڵگێڕانی، شەڕ، یان کارلێکردن لەگەڵ پۆلیسدا مەچۆ دەرەوە لە یارى.
• چاوەڕێی کۆتایی هاتنی ڕۆڵگێڕانەکە بکە پێش ئەوەی پەیوەندییەکە ببریت و بڕۆیتە دەرەوە لە یارى.
3. بەکارهێنانى ئۆتۆمبێل
• بە شێوەیەکی واقیعی ئۆتۆمبێل لێبخورە, بێباکانە لێمەخورە بەبێ هۆکاری ناو کارێکتەر IC.
• ئۆتۆمبێل بەکاربهێنە کە لەگەڵ ڕۆڵی کارەکتەرەکەتدا بگونجێت.
• بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکەت بەمەبەستى ڕامى ئۆتۆمبێل یان یاریزانانی تر بکەیت بە مەبەستی زیان گەیاندن (بەبێ هیچ هۆکارێکی تەواو)
4. کوشتنی یاریزان
• کوشتنی هەڕەمەکی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە Random Deathmatching (RDM) - کەس مەکوژە بەبێ هۆکارێکی تەواوەتی .
• تیرۆرکردن یان بەدیل گرتن دەبێت بەشێوەیەکى تەواو ئاڕ-پى و بە شێوەیەکی دروست ڕۆڵیان تێدا ببینرێت.
5. ڕۆڵی پۆلیس و دکتۆر
• پابەندبە بە ڕینماییەکانى پۆلیس لە کاتی داواکاریت لێ دەکەن یان دەستگیرکردندا تەنها یەک حاڵەت هەیە ئەویش کارەکتەرەکەت هۆکارێکی دروستی هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوە.
• دکتۆرەکان هەراسان مەکەن یان دەستوەردان لە کارەکان و داواکارى فریاگوزاری مەکەن.
6. ڕۆڵگێڕانی تاوانکاری
• بە شێوەیەکی واقیعی پلانی چالاکییە تاوانکارییەکانتان دابنێن.
• زیادەڕەوی لە میکانیکی تاوان یان دزی بەکارمەهێنە.
• ڕفاندن دەبێت پلانی باش و مەعقول بێت.
1- ناوشار بە گشتى ناوچەى پارێزراوە بەهیچ شێوەیەک بۆت نییە شەرى تێدا بکەى .
2- دەرەوەى شار پێویستى بە ئینشییەتە، پێویستە مایکت شاوتینگ بێت دەنگت بە تەواوەتى بگات .
3- بلاک مارکێت پێویستى بە ئینشییەت نییە و ناوچەیەکى مەترسیدارە .
4- جۆبەکان بە گشتى پارێزراون واتا نە بۆت هەیە بچیتە سەرى نە بۆت هەیە چەک بەکاربهێنى .
1- مارکێتەکان
پێک دێت لە 4 پۆلیس + 3 دز بەژداری دەکات
چەکی بەکارهاتوو تەنها پیستۆلە (دەمانچە)
2- بانقی بچوک
پێک دێت لە 4 پۆلیس + 3 دز بەژداری دەکات
3- بانقی گەورە
پێک دێت لە 8 پۆلیس + 7 دز بەژداری دەکات
4- دوکانی ئاڵتون (جولەری)
پێک دێت لە 5 پۆلیس + 4 دز بەژداری دەکات
5- یاسای دزیکردنی Fast Furious
ئەم ڕۆبێرییە تەواو نوێ و جیاوازە جگە لە دزی کردنەکە ئاڕ-پییەکی تەواوەتی بەکار دەهێنرێت
٤ پۆلیس و ٣ دز بەژداری ئەکات
• لەکاتی بینینی ئەم ڕۆبێرییە لەناو شار تەرەفی سێیەم نابێ لێیان نزیک بیت یان ڕامیان بکەی
• پۆلیسەکان تەنها ٢ ئۆتۆمۆبیل دەتوانن ببەن
• پۆلیس بۆی نییە تەقە بکات تاکو دەگەنە شوێنی مەبەست دواتر چەن مەترێک لە دووریان ڕووبەڕوو بوونەوە ڕوو دەدات
سزاى دزيكردنى Fast Furious
١- لەکاتی بردنەوەی پۆلیس سزای دزەکان ٢٥ گسکە لە هەمان شوێن
لە ئێستادا هیچ کەسێک بۆى نییە بداتە سەر بنکە و بازگە تا ماوەیەکى تر نوێ دەکرێتەوە
1- پێویستە هێزە ئەمنیەکان بە رێزەوە مامەڵە لە گەڵ هاوڵاتیان بکەن
2- ئەبێت شارەزای تەواوی هەبێت لەیاساکانی شار چوونکە پێویستە
3- هێزە ئەمنیەکان ئەبێت تەمەنیان سەرو (17) ساڵ بێت
4- هێزە ئەمنیەکان نابێت لەماڵەکانیاندا یاخود لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا چەک و مەوادیان پێبێت
5- هێزە ئەمنیەکان پێویستە ئەوچەکانەی کە دەستی بەسەردا دەگرن تەسلیمی کۆگای بنکەی بکەن.
6- هێزە ئەمنیەکان پێویستە لە کاتی دەوام بەجل و بەرگی دیاری کراو و ئۆتۆمبێلی دیاری کراو هاتوو چۆ بکەن.
7- بۆ پشودان (off duty) ئەبێت ئیجازە لە پلە بەرزت وەربگریت.
8- هێزە ئەمنیەکان لە کاتی پشودان (off duty) نابێت بە جلو بەرڰی فەرمی یاخود ئۆتۆمبێلی فەرمی هاتوچۆ بکەن.
9- لە کاتی پشودان (off duty) هێزە ئەمنیەکان نابێت ئەو چەک و مەوادانەی کە بۆیان دیاری کراوە پێیان بێت.
10- دەرچونی هێزە ئەمنیەکان نابێت لە 2 نەفەر کەمتر بێت.
11- بۆ سەرپێچی هاتوچۆ بۆت نیە کەسەکە یاخود ئۆتۆمبێلەکەی بپشکنیت
12- . هەرکەسێک کە گومانت لێی هەبوو یاخود رایکرد لە دەست هێزە ئەمنیەکان ئەوکات بۆت هەیە پشکنینی بۆ بکەی.
13- هێزە ئەمنیەکان ئەبێت بۆ دەسگیر کردنی تۆمەتبار شۆکی کارەبایی (تەیزەر) بەکار بھێنن
14- . هێزە ئەمنیەکان نابێت بریندار بکوژن
15- . لە کاتی دەرچون بۆ شوێنی روداو هێزە ئەمنیەکان ئەبێت نەژدەکانیان (فەرارەکانیان) هەڵکەن و ئینجا بچنە ناوچەکە.
16- هەرکەسێک لە هێزە ئەمنیەکان ئەگەر خۆی ریسپاون کردەوە بۆی نیە بگەرێتەوە هەمان شەری پێشوو دەبێ تا ١٠ خولەک چاوەڕوان بێت.
17- هێزە ئەمنیەکان بەهیچ شێوەیەک بۆیان نیە خواردن،موبایل،شتە ئاسایاییەکانی خەڵک ببات لەکاتی سێرچ.
18- پێویستە لەکاتی ئامادەبون لە شار لە ڤۆیس و رادێۆ ئامادەبێت و ئاگاداری نوێترین زانیاریەکان بیت.
19- هێزە ئەمنیەکان بەهیچ شێوەیەک بۆیان نیە فێڵ لەخەڵک بکەن بە پێچەوانەوە دەر دەکرێت. ٢٠.بازرگانیکردن بە چەک و مەوادی هێزە ئەمنیەکان قەدەغەیە وە هەر کەسێک ئەو کارە بکات راستەوخۆ دەر دەکرێت.
1- دەبێت بەشێوازێکی جوان قسە لەگەل خەلک بکات و زمانی پاراو بێت رێز لە خەلک بگرێت
2- دکتۆر لەکاتی ئەرکا دەبێت جل و سەیارەی تایبەتی پێبێت نابێت بێ جل یان سەیارە خەلک تیمار بکات
3- دکتۆر نابێت شتەکانی بفرۆشێت بە خەلکی ئاسایی بە پێچەوانە سزا دەدرێت
4- دکتۆر نابێت بە جلی فەرمی شەربکات
5- لە کاتی شەر تاکو شەر تەواو نەبێت دکتۆر نابێت کەس تیمار بکات
6- لەکاتی هاتنت بۆ شار دەبێت لە ڤۆیس ئامادە بیت
7- لەکاتی بونی هەر کێشەیەک راستەو خۆ بەر پرسی دکتۆر ئاگەدار بکەوە
8- دکتۆر نابێت چەک و شتی نا یاسایی هەلبگرێت
9- بە هیچ هۆکارێک نابێت دکتۆر تەقەی لێبکرێت یان ئینیشێت بکرێت
10- دکتۆر نابێت بی پرسی سەروی خۆی ئۆف دیوتی بێت بە پێچەوانە سزا دەدرێت
11- لەکاتی هەبوونی شەر دکتۆر نابێت لە سەیارەکەی دابەزێت تا شەر تەواو دەبێت بۆ پاراستنی ژیانی خۆی
12- هیچ کەسێک بۆی نییە قسەی ناشرین بەرامبەر دکتۆر بکات بە پێچەوانە توند ترین سزا دەدرێت
13- دکتۆر دەبێت ژیانی خەلکی لا گرنگ بێت بە زووترین کات بگاتە شوێنی مەبەست بۆ چارەسەر کردن